Ferhat Demircan,Ramal Abdullah Mahmood
24 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند "ھەرگیز رێگا بە رێڕەوێکی تیرۆر نادەین کە ھەڕەشەبێت بۆ سەر ئاسایشی تورکیا کە، مەترسی و ھەڕەشە دروست بکات بۆسەر خۆشگوزەرانیی و ئارامیی گەلەکەمان".
- وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار بوو بە میوانی دیسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو.
وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکار گوتی: "(قۆناغی ئیدلب) رۆژی شەممە دەرفەتی ئەوەمان دەبێت کە لەگەڵ وەزیری بەرگریی رووسیا، شۆیگودا، ئەم بابەتە و بابەتەکانی دیکە بە وردەکارییەکانیانەوە، تاوتوێبکەین و ھەربۆیەش چاوەڕوانین کە کارەکانمان لەوێ بە سەرکەوتنێکی زیاترەوە درێژەیان ھەبێت".
خولوسی ئاکار لە بارەی منبج-یش گوتیشی: " دەستپێکردنی چالاکی گەڕان و دەورییەی یەکگرتوو کە سەربازانی تورکی-ئەمریکی ئەنجامی دەدەن جێگای باسە. بۆ ئەوەش ئامادەکاری پێشوەختە و قۆناغی مەشق و راھێنان پێویستە. ئەو راھێنانەش لە ٩ی تشرینی یەکەمدا دەستیپێکرد. ئەو قۆناغە ئێستا لە عەنتاب بەردەوامە".
ھەروەھا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:" بەھیچ شێوەیەک رێگا بە رێڕەوی تیرۆر لە باشووری تورکیا نادەین".
وەزیری بەرگری تورکیا، سەبارەت بە مشتومڕی ١٢ میل لە ئیجە رایگەیاند "ئێمە سەرەتا بەردەوامی بە ھەوڵەکانمان دەدەین لە بارەی ئەوەی سوپاکەمان، ھێزە چەکدارەکانمان توانی سنووردانانی ھەبێت. بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوە نین بابەتەکان بگۆڕێن بۆ پێکدادان، لەگەڵ چارەسەرکردنی بابەتەکانین بە رێگای گفتوگۆ و بەشێوازی ئاشتیی".