Sangar Hamad Azeez
23 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی، ئەو شاندەی كه له به‌رپرسانی توركیا و سعوودیه پێكهاتووه، لێکۆڵینەوەکانیان لە پاركێكی ئۆتۆمبێلی سوڵتان گازی ئیستانبوڵ كه ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربه كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه‌ی تێدا ڕاگیراوه، تەواوکرد.
رۆژی دووشه‌ممه هێزه‌كانی ئاسایشی ئیستانبوڵ له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له كوشتنی خاشقچیدا، ئۆتۆمبێلێكیان به ژماره‌ی تابلۆی "34 CC 1736"ی دیپلۆماسییه‌وه كه سه‌ربه كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه‌یه، له پارێكێكی ئۆتۆمبێلی سوڵتان غازی دۆزییه‌وه.
تیمه‌كان داوای مۆڵه‌تیان له سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی و كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه كرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له ئۆتۆمبێله‌كه نزیکەی دوو کاتژمێر و ٣٠ خولەک لێکۆلینەوەیان ئەنجامدا.
راگەیەندرا کە لە لێکۆڵینەوەکان دوو سەگی راهێنراویش بەکار هێنراوە.
پێشتر راگه‌یه‌نرابوو كه ئه‌و ئۆتۆمبێله لهپاركهكهدا تۆماری هه‌یه و شۆفێره‌كه‌ی كه له سوڵتان گازی داده‌نیشێت، پێشتریش له‌و پاركه‌دا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی راگرتووه.
تیمه‌كان دوای لێكۆڵینه‌وه له كامێراكانی چاودێریی پاركه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، 18ی تشرینی یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی ژماره "34 CC 2665"ی سه‌ربه كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه، هاتووه‌ته نێو پاركه‌كه و دوای ماوه‌یه‌ك به‌جێیهێشتووه.
لە لێکۆڵینەوەکان دوو پارچە کاڵا لەنێو ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوە و راگەیەندرا کە هی کارمەندانی کۆنسوڵخانەکەیە.