İlkay Güder,Mohammed Baqi Hussein
23 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشیی له خێزانی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاوه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به كه‌سوكاری خاشقچییه‌وه كردووه.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه كه زۆر نیگه‌رانه له كوژرانی خاشقچی و وه‌ك توركیا ده‌ست له بابه‌ته‌كه هه‌ڵناگرن و هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن بۆ روونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه.
ناوبراو له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵای كوڕی خاشقچی و ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌یدا گفتوگۆی كردووه و داوای لێخۆشبوونی بۆ باوكیان كردووه و سه‌ره‌خۆشیی لێكردوون.