Berk Özkan,Mohammed Baqi Hussein
23 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی، شاندێك كه له به‌رپرسانی توركیا و سعوودیه پێكهاتووه، گه‌یشته پاركێكی ئوتومبێلی سوڵتان گازیی ئیستانبوڵ كه ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربه كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه‌ی تێدا ڕاگیراوه.
دوێنێ هێزه‌كانی ئاسایشی ئیستانبوڵ له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له كوشتنی خاشقچیدا، ئۆتۆمبێلێكیان به ژماره‌ی تابلۆی "34 CC 1736"ی دیپلۆماسییه‌وه كه سه‌ربه كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه‌یه، له پارێكێكی ئۆتۆمبێلی سوڵتان غازی دۆزییه‌وه.
تیمه‌كان داوای مۆڵه‌تیان له سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی و كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه كرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له ئۆتۆمبێله‌كه.
دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێویست، تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی توركیا و سعوودیه گه‌یشتنه پاركی ئۆتۆمبێله‌كه.
له‌كاتێكدا كه رێوشوێنی ئه‌منیی پۆلیس له‌ده‌وروبه‌ری پاركه‌كه‌دا به‌رده‌وامه، ژماره‌یه‌كی زۆر رۆژنامه‌نووسیش روماڵی پێشهاته‌كه ده‌كه‌ن.
پێشتر راگه‌یه‌نرابوو كه ئه‌و ئۆتۆمبێله لهپاركهكهدا تۆماری هه‌یه و شۆفێره‌كه‌ی كه له سوڵتان گازی داده‌نیشێت، پێشتریش له‌و پاركه‌دا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی راگرتووه.
تیمه‌كان دوای لێكۆڵینه‌وه له كامێراكانی چاودێریی پاركه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، 18ی تشرینی یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی ژماره "34 CC 2665"ی سه‌ربه كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه، هاتووه‌ته نێو پاركه‌كه و دوای ماوه‌یه‌ك به‌جێیهێشتووه.