Berk Özkan,Mohammed Baqi Hussein
23 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعودی جه‌مال خاشقچی، تیمی لێكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌و پاركی ئۆتۆمبێله‌ی سوڵتان گازیی ئیستانبوڵ كرا كه ئۆتۆمبێلێكی كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه‌ی تێدا راگیراوه.
دوێنێ هێزه‌كانی ئاسایشی ئیستانبوڵ له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له كوشتنی خاشقچیدا، ئۆتۆمبێلێكیان به ژماره‌ی تابلۆی "34 CC 1736"ی دیپلۆماسییه‌وه كه سه‌ربه كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه‌یه، له پارێكێكی ئۆتۆمبێلی سوڵتان غازی دۆزییه‌وه.
تیمه‌كان داوای مۆڵه‌تیان له سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی و كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه كرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له ئۆتۆمبێله‌كه.
دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێویست، تیمی لێكۆڵینه‌وه گه‌یشته پاركی ئۆتۆمبێله‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه راگه‌یه‌نرا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رپرسانی سعوودیش بگه‌نه شوێنی ئۆتۆمبێله‌كه.
له‌كاتێكدا كه رێوشوێنی ئه‌منیی پۆلیس له‌ده‌وروبه‌ری پاركه‌كه‌دا به‌رده‌وامه، ژماره‌یه‌كی زۆر رۆژنامه‌نووسیش روماڵی پێشهاته‌كه ده‌كه‌ن.