Ekip
23 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2018
ئەنتاڵیا - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا سوله‌یمان سۆیڵو لە میانی کۆبوونەوەی لووتکەی FIEPدا لە ئەنتاڵیا، گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند : "له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌ودیوی سنوور له‌و ناوچانه‌ی له داعش پاكمان كردووەتەوە، ده‌ستمان به‌سه‌ر كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بۆمبدا گرتووه. ته‌نانه‌ت هه‌وڵیان داوه فڕۆكه‌ش درووستبكه‌ن. نمایشگا و كارگه‌یان درووست كردبوون ئه‌گه‌رچی ساده‌ش بێت".
هەروەها رایگەیاند: "له‌و ئه‌شكه‌وتانه‌ی په‌كه‌كه له وڵات‌دا ده‌ستمان به‌سه‌رداگرتوون له پاڵ چه‌ك ته‌نانه‌ت ئامێری تۆڕنهشمان دۆزیوه‌ته‌وه. ئه‌و ئه‌شكه‌وتانه له دوو هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تره‌وه بۆ سێ هه‌زار مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزن، هه‌ندێكیان سێ نهۆمن و ١٠٠ مه‌تر بۆ خواره‌وه شۆڕده‌بنه‌وه".