توركيا

لێدوانی ئەردۆغان لەبارەی "هاوپەیمانیی گەل"

- سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان: - "ئایا ئێمە لەبارەی هاوپەیمانیی گەل گرفتێکمان هەیە؟ نەخێر".

Ali Kemal Akan, Muhammet Ali Kemal  | 23.10.2018 - نوێکردنەوە : 24.10.2018
لێدوانی ئەردۆغان لەبارەی "هاوپەیمانیی گەل"

TBMM

ئەنقەرە- AA

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان رایگەیاند: "ئایا ئێمە لەبارەی هاوپەیمانیی گەل گرفتێکمان هەیە؟ نەخێر".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەدوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەواناندا کە پرسییان "ئایا هاوپەیمانیی گەل کۆتاییهاتووە؟"، رایگەیاند:

"ئایا ئێمە لەبارەی هاوپەیمانیی گەل گرفتێکمان هەیە؟ نەخێر. هەربۆیە مەهەپە لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکاندا بە کاندیدی خۆیەوە بەشداریی دەکات و ئێمەش بە هەمان شێوە بە کاندیدەکانی خۆمانەوە لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکاندا لە گۆڕەپانەکاندا دەبین. بەڵام ئێمە لایەنگری ئەوەین کە هاوپەیمانیی گەل بەردەوامیی هەبێت. هەرگیز نامانەوێت خەوش بکەوێتە سەر هاوپەیمانیی گەل. چونکە هاوپەیمانییەکەی گەل واتە هاوپەیمانیی میللەتەکەمان کە باوەڕیان بە بەها هاوشێوەکان هەیە".

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەشدا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی کۆدەبێتەوە، ئەردۆغان ئاشکرایکرد کە هیچ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ باخچەلی لە ئێستادا لە رۆژەڤیدا نییە، بەڵام هیچ هۆکارێکیش لە ئارادا نییە کە کۆبوونەوە نەکرێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن