Ahmet Sertan Usul,Muhammet Ali Kemal
29 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان لەدوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ زامبیا، گەڕایەوە تورکیا.
فڕۆکەی "تور" کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندی یاوەری هەڵگرتبوو، کاتژمێر ٠٣:١٠ لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا نیشتەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان و شاندی یاوەری لە لایەن پارێزگاری ئەنقەرە، ئەرجان تۆپاجا و کاربەدەستانی دیکەوە پێشوازییان لێکرا.
هەریەک لە هاوسەرەکەی، ئەمینە ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری گەنجینە و دارایی، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار و وەزیری بازرگانیی، روخسار پەکجان و پەرلەمانتاری دیاربەکری ئاک پارتی، مەهدی ئەکەر و پەرلەمانتاری قایسەری مەهەپە، ئیسماعیل ئۆزدەمیر یاوەریی ئەردۆغان-یان کرد لە گەشتەکەیدا بۆ ئەفریقا.