Ekip
06 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان گوتارێکی پێشکەشکرد.
لە گوتارەکەیدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "توركیا سه‌ركه‌وتووترین ئه‌نجامی له مێژووویدا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، چه‌ته‌كان، بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و جۆره كردانه‌ی کە ده‌بنه هۆی تێكدانی ئاسایش له سه‌رده‌می ئێمه‌دا تۆماریكردووه".
سەرکۆماری تورکیا دواتر گوتی: "دوو هەزار کەس بە هۆی پەیوەندییان بە داعشەوە دەستگیرکراون، حەوت هەزار کەس دیپۆرتکراونەتەوە و نزیکەی ٧٠ هەزار کەس گەشتکردنیان بۆ وڵاتەکەمان لێ قەدەغەکراوە".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان هەروەها گوتی: "ته‌نها له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له ته‌مووزی ٢٠١٦ەوە تا ئێستا ئه‌نجامدراون له ناوخۆی وڵات ٧٦١ تیرۆریستمان له چالاكی خستووه. له باكووری عێراق، هه‌زار و ٩٢ و له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، سێ هه‌زار و له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا، چوار هه‌زار و ٥٠٠".