Meltem Öztürk,Hemın Othman Mohammed
06 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "تورکیا سەرکەوتووترین ئەنجامی لە مێژووویدا لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکان، چەتەکان، بازرگانانی ماددە ھۆشبەرەکان و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ھەموو ئەو جۆرە کردانەی کە دەبنە ھۆی تێکدانی ئاسایش لە سەردەمی ئێمەدا تۆماریکردووە".
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتی: "دوو ھەزار کەس بە ھۆی پەیوەندییان بە داعشەوە دەستگیرکراون، حەوت ھەزار کەس دیپۆرتکراونەتەوە و نزیکەی ٧٠ ھەزار کەس گەشتکردنیان بۆ وڵاتەکەمان لێ قەدەغەکراوە".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "تەنھا لەو ئۆپەراسیۆنانەی لە تەمووزی ٢٠١٦ەوە تا ئێستا ئەنجامدراون لە ناوخۆی وڵات ٧٦١ تیرۆریستمان لە چالاکی خستووە. لە باکووری عێراق، ھەزار و ٩٢ و لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، سێ ھەزار و لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، چوار ھەزار و ٥٠٠".