Muhammed Boztepe
06 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
یەکێک لەو تیرۆریستانەی لە گوندەواری گردی هەلەناپیری چیای جودی لە چالاکی خرا، بەدرخان ئابۆیە کە لە لیستی سووری تیرۆریستە داواکراوەکاندایە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە رۆژی ٣١ی تشرینی یەکەم دوای دەستنیشانکردنی پێگەکانیان لە گوندەواری گردی هەلەناپیری چیای جودی، ژمارەیەک تیرۆریست لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی لە چالاکی خران.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە یەکێک لەو تیرۆریستانەی لە چالاکی خراوە بەدرخان ئابۆیە کە نازناوی ماسیرۆیە و بەناو بەرپرسی بۆتانە و لە لیستی سووری تیرۆریستە داواکراوەکاندایە و خەڵاتی چوار ملیۆن لیرە دابینکرابوو بۆ دۆزینەوەی.