Sarmand Hameed
01 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2018
ھاتای -AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خوڵوسی ئاکار: "ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لەچوارچێوەی یاسایی نێودەوڵەتی و بنەماکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامە، بەهەمان شێوە ئەو چەک و کەرەستە سەربازییانەش کە لەمیانیدا بەکارهێنراوە".
خوڵوسی ئاکار: "تەنیا تیرۆریستان و حەشارگە و جبەخانەکانیان و ئامرازی تیرۆریستی دەکرێنە ئامانج. خەڵک و شوێنەواری مێژوویی و ژینگە و شوێنە کولتوورییەکان ھەرگیز نەکراونەتە ئامانج".
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خوڵوسی ئاکار: "سەرجەم چالاکییەکانی (ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون) بەشێوەیەک بەڕێوەدەچێت کە وادەکات ئۆپەراسیۆنەکە ببێتە پێشەنگ بۆ وڵاتانی دیکەی جیهان لە رووی بەهای سەربازیی و مرۆڤایەتییەوە".