Mazın Asad
07 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا، جەنەراڵ ھولوسی ئاكار: "لە شەوی ١٥ی تەمووز گرووپی نایاسایی چەتەی رێكخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی كە دزەیان كردبووە ناو گشت دامودەزگاكان و ھێزەكانی سوپای توركیا، زەلیلیان بەرامبەر بە نیشتمان، گەل و كۆمارمان كرد و لەكەیەكی رەشیان خستە ناو شان و شەرەفی ھێزەكانی سوپای توركیا. بە ھەموو شێوەیەك لە لایەن سەركردەكانی سیاسی ناوخۆ و میللی و گەلە رەسەنەكەمان و رۆڵە رەسەنەكانی ھێزەكانی سوپای توركیا و ھێزەكانی پۆلیس بە قارەمانێتی دژی ئەو ھەوڵە ناپاكە وەستان. ھێزەكانی سوپای توركیا و ئەم گەلە بێ ئەوەی لاری نیشان بدەن وەڵامی پێویستیان بەو ناپاكانە دایەوە كە ناپاكییان لە گەلەكەمان كرد. ئەو ناپاكانەی لە بەرامبەر ئەم زەلیلییە كە دژی دەوڵەتی كۆماری توركیا و رابردووی و شكۆی ھێزەكانی سوپای توركیا و گەلە رەسەنەكەمان ئەنجام درا، بە قورسترین شێوە سزا دەدرێن. لەوبارەیەوە ھیچ كەسێك گومانی نەبێت".