Sangar Hamad Azeez
27 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکئەرکانی سوپای تورکیا خولوسی ئاکار، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی ناتۆ و هێزەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا کورتیس سکاپارۆتی ئەنجامدا.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند کە ئاکار ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سکاپارۆتی ئەنجامداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە رەوشی ئاسایشی باکووری سووریا و بەتایبەتی چۆنییەتی جێبەجێکردنی نەخشە رێگای منبج کرا و هەروەها لەبارەی ناتۆشەوە چەند بابەتێک باسکرا.