ئیستانبوڵ - AA
یانەی گاڵاتاسارایی تورکی رایگەیاند، ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای دوو یاریزانی یانەکە، پۆزەتیڤ دەرچووە.
یانەی گاڵاتاسارای، لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە بڵاویکردووەتەوە: "ئەمرۆ ئەنجامی پشكنينەكانى PCRى ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆ؛ یاریزانان، ستافی تەکنیکی، ستافی لەش رێکی، تەندروستیی، کارگێڕی و کارمەندانی تیمی تۆپی پێی گاڵاتاسارای، ئەنجامدرا دەرچوو. ئەنجامی پشکنینی دوو یاریزانمان بە پۆزەتیڤ دەرچووە. پرۆسەى پرۆتۆکۆلی چارەسەر و کەرەنتینەکردنی یاریزانەکانمان دەستیپێکردووە".