Utku Şimşek
29 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە ــ AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ماوەی ھەفتەی ڕابردوودا ئەنجامدراون بە باکووری عێراق و سووریاشەوە، ٦٥ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە بینای وەزارەتەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ڕێکخست.
ئاکتورک باسی لەو ئۆپەراسیۆنانە کرد کە سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ستراتیجی لەناوبردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیدا بەشێوەیەکی بەردەوام و گشتگیر ئەنجامیان دەدات و، ڕایگەیاند: "لەیەکی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە تا ئەمڕۆ هەزار و ٨٢٨ تیرۆریست لەچالاکی خراون، لەوانەیش ٦٥یان لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ماوەی ھەفتەی ڕابردوودا ئەنجامدراون بە باکووری عێراق و سووریاشەوە. لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا تیرۆریستێکی پەکەکە کە لە دەست ڕێکخراوەکە لە باکووری عێراق هەڵاتووە و خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان لە خابوور کردووە".
ئەدمیراڵ ئاکتورک جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە سنوورەکان بە ستانداردی جیهانی پارێزراون و ڕایگەیاند: "لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا ٣٩٤ کەس دەستگیرکراون کە بەنیازبوون بە ڕێگەی نایاسایی سنوور ببەزێنن، هەزار و ٣٧٠ کەسیش لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا پێش بەزاندنی سنوور ڕێگرییان لێکراوە. بەم شێوەیەش لە یەکی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە تا ئەمڕۆ نۆ هەزار و ٦٧ کەس دەستگیرکراون کە هەوڵیانداوە بەشێوەیەکی نایاسایی سنوور ببەزێنن. ژمارەی ئەو کەسانەشی لەمساڵدا ڕێگرییان لێکراوە سنوور ببەزێنن گەیشتووەتە ٧٢ هەزار و ٨٢ کەس".
ئاکتورک ئەوەیشی وەبیرهێنایەوە کە لە ٢٢ی ئابدا دەورییەی یەکگرتووی زەمینی تورکیا و ڕووسیا سەرلەنوێ لە ناوچەی کانی ئاشتیی دەستیپێکردووەتەوە، کە لە یەکی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا دەستیپێکرد و تا پێنجی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەردەوام بوو.