İsa Toprak
29 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە - AA
بڕیاری پەیوەست بە هەڵگرتنی ڤیزە لەسەر ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی تەمەنیان لە خوار ١٥ ساڵ و سەرو ٥٠ ساڵە کە بەبێ ڤیزە بێنە تورکیاوە، لە ڕۆژنامەی فەڕمیدا بڵاوکرایەوە.
بەپێی ئەو بڕیارەی سەرکۆمار کە لە ڕۆژنامەی فەڕمییدا بڵاوکراوەتەوە، لە یەکی ئەیلوولی ئەمساڵەوە دەستەبەری لێخۆشبوونی ڤیزە بۆ ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی تەمەنیان لە خوار ١٥ ساڵ و سەرو ٥٠ ساڵە و هەڵگری پاسپۆرتی ئاسایین کراوە کە لە ماوەی هەر ١٨٠ ڕۆژێکی سەردان کردنیان بۆ تورکیا ٩٠ ڕۆژ بمێننەوە کە بەمەبەستی گەشتیاری و ترانزێت ڕوو تێدەکەن.