İsa Toprak
30 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە - AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی "گورز-١٠"دا کە لە ٢٣ پارێزگای تورکیا کرایە سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ١١٩ گومانلێکراو دەستگیرکران.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا لە ٢٣ پارێزگادا لە نێویاندا ئەنقەرە و ئیستانبوڵ ئۆپەراسیۆنی "گورز-١٠" ئەنجامدراوە.
یەرلیکایا باسی لەوە کرد لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی پارێزگا بە هەماهەنگیی سەرۆکایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگریی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش بەڕێوەچوون ١١٩ گومانلێکراو دەستگیرکراون، دەستخۆشی لەو پۆلیسانە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشداربوون و ڕایگەیاند: "دەمەوێت گەلە ئازیزەکەمان بزانێت تا لەچالاکی خستنی دوایین تیرۆریست بە نزا و پشتیوانی ئێوە بێوچان بەردەوام دەبین لە خەبات".