Yeşim Sert Karaaslan
11 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕاگەیاند، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا لە ٨١ پارێزگا ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستی پێکرد کە داواکراو بوون و چوار هەزار و ٩٥١ کەس دەستگیر کران.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا باسی لە بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی بازنە-٨ کردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە داواکراو بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بازنە-٨ کە هاوکات لە ٨١ پارێزگا بەڕێوەچوو، چوار هەزار و ٩٥١ کەس دەستگیر کران".
وەزیری ناوخۆی تورکیا جەختی لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان بە مەبەستی دەستگیرکردنی تاوانباران و ئارامی وڵات کردووەتەوە.