Yıldız Nevin Gündoğmuş
16 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕاگەیاند، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە ٨١ پارێزگا ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستی پێکرد کە داواکراو بوون و دوو هەزار و ٨٤٢ کەس دەستگیر کران.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا باسی لە بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی بازنە-٩ کردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە داواکراو بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بازنە-٩ کە هاوکات لە ٨١ پارێزگا بەڕێوەچوو، دوو هەزار و ٨٤٢ کەس دەستگیر کران کە بە تۆمەتی جۆراوجۆر وەک دزی، ساختەکاری، دەستدرێژی، ماددەی هۆشبەر و تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوەییەکان داواکراو بوون".
وەزیری ناوخۆی تورکیا وێڕای بڵاوی کردنی تۆمارێکی ڤیدیۆیی ئۆپەراسیۆنەکە، جەختی لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان بە مەبەستی ڕادەستکردنی تاوانباران بە دادگاکان کردووەتەوە.