Buğrahan Ayhan
30 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "بە سەرکەوتنی گەورە (٣٠ی ئابی ١٩٢٢) گەلی تورک جارێکی دیکە بە ھەموو جیھانی ڕاگەیاند کە دیلی قبوڵ ناکات، ڕێگە نادات ئیرادەی زەوت بکرێت و ھەرگیز سازش لەسەر ژیانی سەربەخۆیی لە نیشتمانی خۆیدا ناکات".
سەرکۆمار ئەردۆغان بەبۆنەی جەژنی سەرکەوتنی گەورە (٣٠ی ئابی ١٩٢٢)، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، بە سەرکەوتنی گەورە لە ٣٠ی ئابدا، گەلی تورک جارێکی دیکە بە هەموو جیهانی ڕاگەیاند کە دیلی قبوڵ ناکات، ڕێگە نادات ئیرادەی زەوت بکرێت و هەرگیز سازش لەسەر ژیانی سەربەخۆیی لە نیشتمانی خۆیدا ناکات.
ڕاشیگەیاند: "تورکیا کە بە جەنگی سەربەخۆیی ئیلهامبەخش بوو بۆ گەلانی ستەمدیدە، میوانداری جیهانێکیش دەکات کە ئاشتیی و دادپەروەریی و ئارامیی تێیدا فەراهەم بێت".