Utku Şimşek
30 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا (میت)-دا لە ناوچەی خواکورک باکووری عێراق، بەهار ئاکیۆڵ کە ناوە نهێنییەکەی "فاراشین گابار" ە و نوربەهار کاراداغڵی کە ناوە نهێنییەکەی "تیژدا ژیان"ە کە بۆمبی دەستیان بۆ هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە ئامادە دەکرد، لەچالاکی خران.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، تیرۆریستان ئاکیۆڵ و کاراداغڵی کە ماوەیەکی زۆرە لەلایەن میتەوە خراونەتە ژێر چاودێرییەوە، دەرکەوت لە ناوچەی خواکورکن.
ئاکیۆڵ و کاراداغڵی کە ئەو بۆمبە دەستیانەی لە هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستییدا بەکاردەهێندران ئامادە دەکرد، لە کاتی ئامادەکردنی بۆمبدا لەلایەن میتەوە لە خواکورک لەچالاکی خران.
ئاکیۆڵ کە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکەیە، لە ساڵی ٢٠١٥دا بەشداری لە ڕووداوەکانی خەندەق و بەربەستدا کرد لە قەزای جزيرەی سەربە شڕناخ و، لە دوای ڕووداوەکان پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی گوندەواری ڕێکخراوی تیرۆریستییەوە.
تیرۆریست ئاکیۆڵ لە کەمپەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراق مەشق و ڕاهێنانی لەسەر چەک کردووە و، لە ساڵی ٢٠١٩دا لە هەفتانین و لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە خواکورک بووە.
تیرۆریست کاراداغڵی لە ساڵی ٢٠١٤دا پەیوەندی بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکەوە کردووە و، لە ساڵی ٢٠٢٣دا چووەتە گوندەواری خواکورک.