Murat Temizer,Muhammet Ali Kemal
16 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا، فاتیح دۆنمه‌ز ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد وڵاته‌كه‌ی به هه‌مان مكووڕیی و سووربوونه‌وه، درێژه به چالاكییه‌كانی گه‌ڕان و هه‌ڵكه‌ندن ده‌دات و رایگه‌یاند: "له ئێستادا كه‌شتی چواره‌ممان داخڵی چالاكییه‌كانمان كردووه كه به‌رده‌وامییان هه‌یه له ناوچه‌كه له پاڵ هه‌ریه‌ك له كه‌شتییه‌كانی هه‌ڵكه‌ندنی فاتیح و یاڤوز و كه‌شتی گه‌ڕانی له‌رزێنه‌ری (سیسمیك) باربارۆس خه‌یره‌دین پاشا. كه‌شتیی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌رزێنه‌ری ئێم تی ئه‌ی ئۆروچ ره‌یس كه له مانگی ئابی ٢٠١٧ه‌وه تا ئێستا له ده‌ریای ره‌ش و مه‌ڕمه‌ڕه سه‌رگه‌رمی لێكۆڵینه‌وه لهرزێنهرهكانه، ده‌ستبه‌جێ دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی له مه‌ڕمه‌ڕه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری له‌رزاندن ره‌وانه‌ی ده‌ریای سپی ده‌كرێت".
له هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، فاتیح دۆنمه‌ز په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دوایین پێشهاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی كردووه.
دۆنمه‌ز تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ڕان و هه‌ڵكه‌ندن له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی، به هه‌مان مكووڕیی و سووربوونه‌وه درێژه‌ی هه‌یه و رایگه‌یاندووه:
"له ئێستادا كه‌شتی چواره‌ممان داخڵی چالاكییه‌كانمان كردووه كه به‌رده‌وامییان هه‌یه له ناوچه‌كه له پاڵ هه‌ریه‌ك له كه‌شتییه‌كانی هه‌ڵكه‌ندنی فاتیح و یاڤوز و كه‌شتی گه‌ڕانی له‌رزێنه‌ری (سیسمیك) باربارۆس خه‌یره‌دین پاشا. كه‌شتیی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌رزێنه‌ری ئێم تی ئه‌ی ئۆروچ ره‌یس كه له مانگی ئابی ٢٠١٧ه‌وه تا ئێستا له ده‌ریای ره‌ش و مه‌ڕمه‌ڕه سه‌رگه‌رمی لێكۆڵینه‌وه لهرزێنهرهكانه، ده‌ستبه‌جێ دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی له مه‌ڕمه‌ڕه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری له‌رزاندن ره‌وانه‌ی ده‌ریای سپی ده‌كرێت".