Mehmet Akif Parlak,Ali Atar
21 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2021
عه‌فرین – AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو جه‌ژنه پیرۆزه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه ئه‌منییانه‌دا كرد كه له عه‌فرین و عه‌زاز ئه‌ركدارن.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو به یاوه‌ری جێگری وه‌زیری ناوخۆ، مههمه ئه‌رسۆی؛ فه‌رمانده‌ی گشتیی جه‌ندرمه، عاریف چه‌تین؛ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایش، مه‌همه‌ت ئاكتاش، پارێزگاری كلیس، ره‌جه‌ب سۆیتورك، پارێزگاری هاتای، ره‌حمی دۆغان چوونه عه‌فرین كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی چڵه‌زه‌یتوون و دامه‌زراوه‌ی هاریكاری مرۆیی عه‌فرین و نه‌خۆشخانه‌ی شیفایان به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانیشدا جه‌ژنه پیرۆزه‌یان كرد.
سۆیڵو له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه ئهركدارهكان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌وه‌ی داهاتوو به جۆرێكی دیكه مێژووی هاوڕێكانیان ده‌نووسنه‌وه و ده‌ڵێن ئه‌م قاره‌مانانه كۆتایی‌یان به تیرۆر هێناوه.
سوله‌یمان سۆیڵو به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌وان به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه، گوتی: "ئێمه ته‌نها له خۆمان به‌رپرسیار نین، هاوشێوه‌ی گه‌لی خۆمان به‌رپرسیارێتیی جۆگرافیای ده‌وربه‌ری خۆیشیمان له‌ئه‌ستۆدایه".
دواتر سۆیڵو و شاندی یاوه‌ری چوونه عه‌زاز و هێزه ئه‌منییه‌كانیان به‌سه‌ر كرده‌وه و دواتریش گه‌ڕانه‌وه توركیا.