Mesut Varol
21 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2021
وان – AA
سێ كیلۆمه‌تر چوار گۆشه له دیواری نێوان سنووری توركیا و ئێران له پارێزگای وان ته‌واو بووه كه به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له كۆچی نایاسایی، ئه‌نجامدانی كاری نایاسایی و دزه‌كردنی تیرۆریستانی په‌كه‌كه دیواره‌كه بونیاد نراوه.
كاره‌كانی بونیادنانی دیوار و تاوه‌ری زیره‌ك له سه‌ر سنووری نێوان توركیا و ئێران كه له قه‌زای چاڵدێرانی پارێزگای وان'ه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و درێژ ده‌بێته‌وه بۆ قه‌زای بایه‌زید له پارێزگای ئاگری و قه‌زای گه‌ڤه‌ر له پارێزگای هه‌كاری.
قائیمقایمی چاڵدێران، یوسف دورانی دینچ به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كان كه به‌رزاییان سێ مه‌تر، پانییان دوو مه‌تر و ٨٠ سانتیمه و كێشیان حه‌وت تۆنه له رێگای ئامێره تایبه‌تییه‌كانه‌وه له‌و هێڵه سنوورییه جێگیر ده‌كرێن كه پێشتر ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واو بووه".
دینچ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له كاتێكدا كاره‌كان به درێژایی سێ كیلۆمه‌تر له ٦٣ كیلۆمه‌تر قه‌زای چادێران ته‌واو بوون، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ته‌واوكردنی به‌شه‌كانی دیكه و گوتی: "هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كاره‌كانی هه‌ڵكۆڵین له‌سه‌ر سنوور به‌رده‌وامن. تاكوو ئێستا ١١٠ كیلۆمه‌تر خه‌نده‌ق هه‌ڵكه‌ندراوه و ژماره‌یه‌ك له تاوهرهكانیش بونیاد نراون".