Aybüke İnal Kamacı
21 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٩٨ هەزار و ٥٣٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی هەشت هەزار و ٧٨٠ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٤٦ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشته‌ی رۆژانەى په‌یوه‌ست به ڤايرۆسى كۆرۆنا و رێژه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩٨ هەزار و ٥٣٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی هەشت هەزار و ٧٨٠ كەس پۆزەتيڤ بووه، ٤٦ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و چوار هه‌زار و ٥٦١ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو ١٨ ساڵه‌وه‌یه و دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه له‌سه‌دا ٦٢،٨٩ـه و ئه‌وانه‌ی دۆزی دووه‌میان وه‌رگرتووه له‌سه‌دا ٣٤،٠٦ـه.
له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، كۆی گشتیی ١٥٠ هه‌زار و ٩١٧ دۆز ڤاكسین له شێوه‌ی دۆزی یه‌كه‌م، دووه‌م و سێیه‌مدا به‌كارهێنراوه.
ژماره‌ی ئه‌و دۆزانهی ڤاكسین كه تا ئێستا به‌كارهێنراوه له توركیا، ٦٣ ملیۆن و ٨٣١ هه‌زار و ١٢٣ دۆزه كه ٣٩ ملیۆن و ٣٣ هه‌زار و ٦٣٢ی دۆزی یه‌كه‌م، ٢١ ملیۆن و ١٣٩ هه‌زار و ٢٨٣ی دۆزی دووه‌م و سێ ملیۆن و ٦٥٨ هه‌زار و ٢٠٨ی دۆزی سێیه‌من.