Abdullah Shukur
02 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2018
قۆنیا - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی گوتەکانی موحەڕەم ئینجە گوتی: "خۆیان پێناگیرێت و دەگەنە ئەوەی پەرلەمان کە شوێنی بەرجەستەبوونی ئیرادەی گەلە و پەرلەمانتاران کە لەوێ کاردەکەن، بەدزی تۆمەتبار بکەن. ئەمانە تێکچوون و لەسنوور دەرچوون. چۆن ئەم دەستەواژە بۆ پەرلەمانتاران بەکاردەھێنیت؟ کەواتە تۆش دزیت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان وتارێکی لە کۆبوونەوەی جەماوەری پارتەکەی لە گۆرەپاتی کلچئەرسلانی شاری قۆنیا پێشکەش کرد.
ئەردۆغان گوتی: "داوا لە ھاوڕێ پەرلەمانتارەکان دەکەم، سکاڵا دژی ئەم 'ئینجە'یە (موحەڕەم ئینجە، کاندیدی جەھەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار) تۆمار بکەن کە بە دزی تۆمەتباریان دەکات، ھەمووتان سکاڵا تۆماربکەن".
ئەردۆغان لەبارەی گوتەکانی موحەڕەم ئینجە گوتی: "خۆیان پێناگیرێت و دەگەنە ئەوەی پەرلەمان کە شوێنی بەرجەستەبوونی ئیرادەی گەلە و پەرلەمانتاران کە لەوێ کاردەکەن، بەدزی تۆمەتبار بکەن. ئەمانە تێکچوون و لەسنوور دەرچوون. چۆن ئەم دەستەواژە بۆ پەرلەمانتاران بەکاردەھێنیت؟ کەواتە تۆش دزیت".
ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "ئەوانەی کە تاکە قسەیەکیان لە بەرژەوەندی گەل نەکردووە، ئێستا کە زانیان ناتوانن بەسەر ئێمەدا زاڵ بن، ھێرش دەکەنە سەر قارەمانەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ھەر لەبارەی گوتەکانی ئینجە گوتیشی: "بەجۆرێک سنوور دەبەزێنێت، بەجۆرێک ھاوسەنگی لەدەستدەدات، دەگاتە ئەوەی بڵێت، پلە سەربازییەکانی مەتین تەمەل لێدەکەمەوە و خانەنشینی دەکەم".
ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "لەم رۆژانەدا بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر ئابووری، دەیانەوێت ھۆشداری بدەنە تورکیا. ئەوانەی تورکیا دەکەنە ئامانج، مەحکوومی دۆڕاندنن".