Orhan Onur Gemici
02 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
لە ئاکامی ھێرشی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بۆ سەر سوپای تورکیا ، دوو سەربازی تورکیا گیانیان لەدەستدا و سەربازێک بە سەختی برینداربوو.
بەپێی ئەو راگەیەنراوە نووسراوەی لە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاوکراوەتەوە، " ئەمڕۆ لە چوارچێوەی کارەکانی دروستکردنی رێگا لە نزیک سنووری عێراق، چەکدارانی تیرۆریستی پەکەکە ھێرشیان کردووەتە سەر ئامێری کارکردن لە ناوچەکەدا".
لە ئاکامی ھێرشەکە دوو سەربازی سوپای تورکیا گیانیان لەدەستداوە و سەربازێکیش برینداربووە.
لە راگەیەنراوەکەدا زیاتر ئاماژە بەوە کراوە کە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبێت.