Saim Harmancı,Necmi Ertuş
29 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2016
هه‌كاری - AA
له‌ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌دا له شارۆچكه‌ی یوكسەكۆڤای سه‌ربه پارێزگای هه‌كاری، سێ گوندپارێز گیانیان له‌ده‌ستدا و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.
چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و گوندپارێزانهی کە له ناحیه‌ی بویوك چیفتلیكی سه‌ربه شارۆچكه‌كه كه پاسه‌وانیی كاره‌كانی چاككردنی رێگاوبانه‌كانیان ده‌كرد.
له‌ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه‌ی له‌نێوانیاندا روویدا، سێ گوندپارێز گیانیان له‌ده‌ستدا و دووی دیكه‌ش بریندار بوون و برینداره‌كان گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی یوكسەكۆڤا.
دواتر له‌ناوچه‌كه‌دا ئۆپه‌راسیۆن دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌ستپێكرا و ژماره‌یه‌كی زۆر زرێپۆش ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرا.