Hakan Çopur,Muzaffer Çağlıyaner,A. Selimhan Dincer
02 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند "لە شارۆچکەی شەمزینان سەر بە پارێزگای هەکاری لە پێکدادانێکدا لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و ژمارەیەک لە تیرۆریستانی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز کە بە نیازبوون بە سوودوەرگرتن لە نالەباری کەشوهەوا و تەمی چڕ هێرش و پەلامار ئەنجامبدەن، شەش سەرباز و دوو گوندپارێز شەهید بوون و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە".
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاویکردوونەتەوە، ئەمڕۆ لە ناوچەی ئۆرتاکلاری سەر بە شارۆچکەی شەمزینان لە پارێزگای هەکاری، ئەوە زانراوە کە بە سوودوەرگرتن لە لە نالەباری کەشوهەوا و تەمی چڕ ژمارەیەک لە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز ویستوویانە هێرش بکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان. لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان هێزەکان و تیرۆریستانیشدا شەش سەرباز و دوو گوندپارێز شەهید بوون و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە. بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و خراونەتە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە هەر لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا، پێنج تیرۆریستی رێکخراوی تیرۆریستی کوژراون و ئۆپەراسیۆنەکانیش لە ناوچەکە درێژەیان هەیە.