Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''بەدڵنیاییەوە لەمیانی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادیدا، تاوتوێی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازی پەکەکە کرا. بەڵام درێژکراوەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لە شنگال نەبووە بەشێک لە رۆژەڤی بابەتەکان. لە ئێستادا هەوڵێکی چەکداریی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ سەر پەکەکە، جێگەی باس نییە. ئامانجی لەپێشینەی ئەوان لەئێستادا داعشە. ئەوان بە بێ پاککردنەوەی داعش نایانەوێت بچنە نێو بابەتێکی لەوجۆرەوە، بەڵام ئاماژە بەوەدەکەن کە هەرچییەک پێویست بێت بۆ ئەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی جواخواز لە چەک دابماڵن، دەیکەن. ئێمە تەنها چاوەڕێی ئەوە نابین کە تەنها دەبێت ئەوان کارێک ئەنجامبدەن. ئەمەم بە عەبادیش گوت. ئەگەر بێتو پێشهاتێکی نەرێنی بۆ سەر وڵاتەکەمان یان لەوێوە دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتەکەمان ئەنجامبدرێت، دەتوانین ئۆپەراسیۆن لە دەرەوەی سنوور ئەنجامبدەین. ئەوەم پێڕاگەیاند کە پێویستە چی بکرێت بۆ ئەوەی کە ئێمە ناچارنەبین کارێکی لەو جۆرە ئەنجامبدەین''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گەڕانەوەیدا لە ئازەربایجانەوە بۆ وڵاتەکەی، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای تورکیادا بڵاوکراونەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندووە ''بەدڵنیاییەوە لەمیانی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادیدا، تاوتوێی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازی پەکەکە کرا. بەڵام درێژکراوەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لە شنگال نەبووە بەشێک لە رۆژەڤی بابەتەکان. لە ئێستادا هەوڵێکی چەکداریی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ سەر پەکەکە، جێگەی باس نییە. ئامانجی لەپێشینەی ئەوان لەئێستادا داعشە. ئەوان بە بێ پاککردنەوەی داعش نایانەوێت بچنە نێو بابەتێکی لەوجۆرەوە، بەڵام ئاماژە بەوەدەکەن کە هەرچییەک پێویست بێت بۆ ئەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی جواخواز لە چەک دابماڵن، دەیکەن. ئێمە تەنها چاوەڕێی ئەوە نابین کە تەنها دەبێت ئەوان کارێک ئەنجامبدەن. ئەمەم بە عەبادیش گوت. ئەگەر بێتو پێشهاتێکی نەرێنی بۆ سەر وڵاتەکەمان یان لەوێوە دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتەکەمان ئەنجامبدرێت، دەتوانین ئۆپەراسیۆن لە دەرەوەی سنوور ئەنجامبدەین. ئەوەم پێڕاگەیاند کە پێویستە چی بکرێت بۆ ئەوەی کە ئێمە ناچارنەبین کارێکی لەوجۆرە ئەنجامبدەین''.
گوتیشی: ''بەدڵنیاییەوە بابەتی شنگال لەبەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازی پەکەکەدا بۆ ئێمە گرنگە. رێکخراوەکە وەک قەندیلی دووەم تەماشای ئەوێ دەکات. حکوومەتی ناوەندیی عێراق و ئێمەش لەرێگەی میکانیزمەکانی چاودێرییەوە، چاودێریی ئەو پیشهاتانە دەکەین کە لەوێ روودەدەن''.