Sinan Uslu,Rewa Mahmut Hasan
02 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
كۆمیتەی جێبەجێکردنی پیشەسازی بەرگری، بە سەرۆکایەتی بینالی یڵدرم کۆبوونەوە.
ئەمە دووەمین جارە سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم سەرۆکایەتی ئەو کۆبوونەوەیە بکات، هەریەک لە وەزیری بەرگری میللی تورکیا، نورەدین جانیکلی و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆڵو بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لەو پرۆژانە دەکرێت کە ژێرخانی پیشەسازی بەرگری هێزە چەکدارەکانی تورکیا بەرەو پێش دەبەن، هاوکات باس لە وردەکاری رێککەوتنی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی رووسی دەکرێت کە بڕیارە لە تورکیا جێگیر بکرێت.