Yılmaz Kazandıoğlu
28 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2018
هەکاری - AA
لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی لە شارۆچکەی شەمزینان سەربە پارێزگای هەکاری، دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش برینداربوون.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن پارێزگای هەکاری-یەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کاتژمێر ١٠:٣٠ ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سەربازیی کە لە گوندی سامانڵییەوە بەرەو ناحیەی دەرەجیک بەڕێوەبووە، وەرگەڕاوە.
ئاماژە بەوەشکراوە لە ئەنجامی رووداوەکەدا، دوو سەرباز گیانیان لەدەستداوە و حەوتی دیکەش برینداربوون کە برینی پێنجیان سەختە.
باس لەوەشکراوە بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی گشتیی یوکسەکۆڤا و خراونەتە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.