Necat Hazar
28 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2018
وان - AA
شارۆچكه‌ی چاتاك سەربە پارێزگای وان كه به هۆی پێكهاته سروشتییهكهیهوه بووه‌ته شوێنێك شه‌یدایانی وه‌رزشی رافتینگ رووی تێده‌كه‌ن، شاره‌وانی شارۆچكه‌كه پرۆژه‌یه‌كی بۆ وه‌رزشی گۆڵف ئاماده‌كردووه.
قایمقامی شارۆچكه‌ی چاتاك، حاجی ئاسم ئاكگول به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له ساڵی 2015دا وه‌ك قایمقامی شارۆچكه‌كه دامه‌زراوه و وه‌ك كه‌سێكی باڵاده‌ست به‌سه‌ر كێشه‌كانی شارۆچكه‌كه‌دا ده‌ستی به كاری شاره‌وانی كردووه.
ئاكگول باسی له‌وه كرد كه به‌و پرۆژانه‌ی ئاماده‌یان كردووه چاتاك ده‌بێته ناوه‌ندێكی سه‌رنجڕاكێش، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ناخوازن شارۆچكه‌كه ئیدی به تیرۆر یاد بكرێته‌وه.
ئاكگول جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه زۆر پرۆژه‌یان بۆ خزمه‌تی گه‌ل پێشكه‌شكردووه و گوتی: "ئه‌و پرۆژه‌ی گۆڵف-ه یه‌كه‌مجاره له وان له چاتاك ده‌كرێت. گۆره‌پانێكی بچووكی گۆڵفمان دروستكردووه. گۆڵف وه‌رزشێكی كه‌مێك ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ناسرێت. وه‌رزشێك نییه هه‌مووان بیكه‌ن، به‌ڵكو وهرزشێكه زۆرترینی له سروشتی ئانتالیادا و له‌سه‌ر چیمه‌نی سروشتی ئه‌نجام ده‌درێت. ئێمه‌ش لێره گۆره‌پانێكی بچووكی گۆڵفمان دروستكردووه. پشتیوان به‌خوا مانگی ئهیلوول به‌ڕووی خزمه‌تدا ده‌كرێته‌وه".