Sangar Hamad Azeez
28 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2018
واشنتۆن -AA
وەزیری بەرگری ئەمریکا جێمس ماتیس رایگەیاند کە لەبارەی منبج و چەندین بابەتی دیکە لەگەڵ تورکیا سەرگەرمی کاری هاوبەشن.
ماتیس لە بارەگای پێنتاگۆن لەگەڵ سەرۆکئەرکانی سوپای ئەمریکا ژەنەڕاڵ جۆسێف دەنفۆرد کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان سازکرد.
سەبارەت بە پرسیاری رۆژنامەنووسێك لەبارەی تورکیا ماتیس ئاماژەی بەوەکرد کە چەندین کاری هاوبەش لەگەڵ تورکیا دەکەن و گوتیشی: "لەگەڵ تورکیا لە چەندین بابەتدا کاری هاوبەش ئەنجام دەدەین. لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم ئەنجامدا، رێککەوتنێکی زۆر باشمان ئەنجامدا جگە لە منبج لەبارەی چەندین بابەتی دیکەوە بەیەکەوە کاردەکەین، تیمی راهێنان و فێرکاریمان گەیشتوونەتە ئەنقەرە، لە نزیکترین كاتدا دەست بەکارەکان دەکەین. لەو بابەتە دڵنیام کە کاری هاوبەشمان لەگەڵ تورکیا درێژە پێدەدەین".
سەبارەت بە پرسیاری پێدانی سیستەمی بەرگری "S-400" بە تورکیا لەلایەن رووسیاوە جێمس ماتیس گوتی: "ئەم بابەتە پەیوەستە بەخۆیانەوە کە ئایا دەیانەوێت ئەو سیستەمە لە رووسیا بکڕن یاخود نا".