Sangar Hamad Azeez
28 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
فڕۆکەوانی جەنگی تورک بە فڕۆکەی جۆری "F-35" یەکەم فڕینی لە ئەمریکا ئەنجامدا.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، فڕۆکەوانی جەنگی تورک بە فڕۆکەی جۆری "F-35" یەکەم فڕینی لە ئەمریکا ئەنجامدا.
لە مانگی حوزەیراندا لە چوارچێوەی پڕۆگرامی "F-35"، لە بنكەی لۆكهید مارتن لە تێكساس-فۆرت ۆرس، رێوڕەسمێك بۆ رادەستكردنی یەكەم فڕۆكەی جەنگی جۆری F-35 بە توركیا رێكخرا.
لە رێوڕەسمەكەدا هەریەكە لە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی توركیا، نوێنەری ئەو كۆمپانیا توركیانەی كە لەپڕۆژەكەدا بەشداربوون و بەرپرسانی باڵای لۆكهید مارتن ئامادەبوون.
توركیا لە دەستپێكی پڕۆگرامەكەوە لە ساڵی 1999وە بەشدارە و رۆڵی چالاكی هەیە لە بەرهەمهێنانی فڕۆكەی جەنگی لە پیشەسازیی بەرگرییدا.