Aynur Ekiz
29 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی توركیا به ئامانجه‌كانی 2023، ته‌واوی جوگرافیاكهمان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا روو له داهاتوویان ده‌كه‌ن".
به‌بۆنه‌ی 30ی ئاب جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی، سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه سه‌ركه‌وتنه‌كانی مانگی ئاب یه‌كێكه له سیمبوله‌كانی پێداگری پاراستنی دوایین ئه‌ڵقه‌ی زنجیره، سه‌قامگیری و داهاتووی گه‌لی تورك.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه "به جه‌نگی چاناككاله كه له سه‌ختترین سهردهمماندا دژ به حه‌وت وڵات ئه‌نجامماندا رامانگه‌یاند كه هه‌رگیز خه‌باتمان ته‌واونابێت بۆ كردنی ئانادۆڵو به وڵاتمان كه له مالازگیرتهوه ده‌ستپێده‌كات. سه‌ركه‌وتنی 30ی ئاب، ناوی وه‌رچه‌رخانی ئه‌م پێداگریهمانه بۆ شكۆمه‌ندیه‌كی نوێ. گه‌لی تورك جارێكی دیكه له 15ی ته‌مووزدا شكۆی نیشانی جیهان دایه‌وه له‌باره‌ی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و داهاتووی دژ به ئاره‌زووی داگیركه‌ران. ئه‌مرۆش هاوشێوه‌ی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی مێژوومان خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ خۆمان و ئه‌و سته‌مدیده و بهشخوراوانهی كه ئومێدیان به ئێمه‌یه".
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان جه‌ختی كردهووەتەوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و خۆنه‌ویست و خۆبه‌خشییه باڵایه خاڵی لاوازی توركیا نییه، به‌ڵكو ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی هێزه و، رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی توركیا به ئامانجه‌كانی 2023، ته‌واوی جوگرافیاكهمان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا روو له داهاتوویان ده‌كه‌ن. وه‌ك سه‌ركه‌وتنه‌كانی دیكه‌مان 30 ئاب نیشانیداین كه هه‌لومه‌رجه‌كان چه‌نده سه‌خت بن با ببن هه‌میشه رێگایه‌كی كراوه له به‌رده‌مماندا هه‌یه بۆ گه‌یستن به سه‌ركه‌وتن. ئه‌و ماوه‌یه‌ی وڵاته‌كه‌مان له 16 ساڵی رابردوو تێیپه‌ڕاندووه نیشانیداین كه ئه‌وه گونجاوه. ئه‌مڕۆش له‌و باوه‌ڕه‌دام كه له به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی نوێداین. به‌دڵنیاییه‌وه به متمانه‌كردن به توركیا و گه‌لی تورك له‌و خهباتهشداسهردهكهوین. به‌و بۆنه‌یه‌وه جارێكی دیكه داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ شه‌هید و جه‌نگاوه‌رانمان ده‌كه‌م. جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنی 30 ئابمان پیرۆزبێت".