Sangar Hamad Azeez
29 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی کارگێری ئاک پارتی بە کۆتا هات.
کۆبوونەوەکە کە بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان لە ناوەندی بارەگای گشتی ئاک پارتی بەڕێوەچوو، نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند.
دوا بەدوای کۆبوونەوەکەش گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و تیایدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
چه‌لیك گوتی: "ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز له كارنامه‌ماندایه".
سەبارەت بەوەی کە ئایا له هه‌ڵبژاردنی خۆجێیدا هاوپه‌یمانیی كۆماری ده‌بێت؟ چەلیک گوتی: "له‌ئێستادا له‌باره‌ی بوون و نه‌بوونی شتێكی له‌و جۆره له هه‌ڵبژاردنی خۆجێییدا، هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێكمان نییه. هێشتا كات هه‌یه بۆ ئه‌وه".
لەبارەی گەڕاندنەوەی لێبوردنی گشتی، گوتەبێژی ئاک پارتی عومەر چەلیک گوتی: "لە رۆژەڤی ئێمەدا نیە، هەڵوێستمان نەگۆڕاوە".
گوتەبێژی ئاک‌پارتی، عومەر چەلیک بەرامبەر بە روونکردنەوەکانی سەرکۆماری فەڕەنسا ماکرۆن گوتی: "دەمانەوێت بەرێز سەرکۆماری فەڕەنسا لەبارەی تورکیاوە بە هەستیاری قسە بکات و هەروەها دەمانەوێت بەبیری بهێنینەوە کە پێویستە لە گوتەکانیدا وشەی ئیسلام و تیرۆر لەگەڵ یەکدا بەکارنەهێنێت".
گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك لە درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "ئازاری دایكه به‌رفۆ، ئازاری دایكه‌كانی دیكه، ئه‌و حه‌سره‌ته‌ی سه‌باره‌ت به رۆڵه‌كانیان چه‌شتوویانه، له‌سه‌ر سه‌رمان. رێزی زۆرمان بۆ ئه‌م ئازاره هه‌یه و ملمان له موو باریكتره له‌ئاستیدا. هه‌میشه ده‌رگاكانمان كراوه‌یه بۆیان. به‌ڵام به‌ناچاری رێوشوێن له‌ئاست ئه‌وه‌دا گیراوه‌ته‌به‌ر كه له 2010ه‌وه ئێره بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی رێكخراوێكی تیرۆرستی به‌كاربهێنرێت و بیكه‌نه ناوه‌ندێكی پڕوپاگه‌نده بۆ خۆیان".
لەبارەی دروستکردنی کاریکاتێرێک لە هۆڵەندا، عومه‌ر چه‌لیك گوتی: "بەو شێوە ئازادییە، بەو شێوە گێرەشێوێنی و هێرشکردن، ئەو مێشکە فاشیستە و ئەو مێشکە نەژادپەرستیانە لە ئەورووپا زیاتر تەشەنە دەسەنن. دەبێت ئەوە لەبیر نەکەن کە داعش دەرئەنجامی ئەو کارانەیە لە ئەورووپا".