Şükrü Gündüz,Muhammet Ali Kemal
28 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2018
دیاربەکر- AA
تاڤگەی شەیهاندەدە لە شارۆچکەی چەرمیک سەربە پارێزگای دیاربەکر کە بە کانیاوەکانی بەناوبانگە، بە سرووشتە جوانەکەیەوە میوانداریی لە سەردانیکەرانی دەکات.
ئەو کەسانەی کە خوازیاری ئەوەن کاتەکانیان لە سروشتدا بەسەربەرن لە گەرمای تاقەتپڕوکێنی دیاربەکر هەڵدێن و روو لە تاڤگەی شەیهاندەدە لە شارۆچکەی چەرمیک دەکەن.
ئەوانەی کە بەدەم گوێگرتن لە جریوەی چۆلەکەکانەوە تەماشای دیمەنی تاڤگەکە دەکەن، دەرفەتی ئەوەشیان هەیە کە لە چەمەکەیدا مەلە بکەن.
سەردانیکەرانی تاڤگەکە لە دانیشتوانی دیاربەکر و پارێزگاکانی دەورووبەر پێکدێن.
توران پۆڵات کە لەگەڵ هاوڕێکانیدا بە مەبەستی سەیران هاتبوونە ناوچەکە گوتی: "ئێرە زۆر خۆشە. لە پارێزگاکانی دەورووبەرەوە دێنە ئێرە. لێرە خەڵک مەنقڵیان داناوە و گۆشت دەبرژێنن و کەیفخۆشیی دەکەن. بە هۆی تاڤگەکەوە ئێرە شوێنێکی زۆر خۆش و فێنکە".