Tevfik Durul
04 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هۆشداریی بە هاووڵاتییانی تورکیا دا كه ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن گه‌شت بۆ عێراق ئەنجامنەدەن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هۆشداریینامهیهكی سه‌باره‌ت به گه‌شتكردن بۆ عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له هۆشداریینامهكهدا ئاماژه به‌وه‌كراوه له ئه‌نجامی ئه‌و پێشهاتانه‌ی كه ئه‌مڕۆ روویانداوه، ئه‌گه‌ری هه‌یه دۆخی ئه‌منیی كه له‌ئێستادا نه‌رێنییه زیاتر تێكبچێت، هه‌ربۆیه "ئامۆژگاریی هاووڵاتییانمان ده‌كه‌ین كه ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن له‌م قۆناغه‌دا گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن".
له هۆشداریینامهكهدا هەروەها باس له‌وه‌كراوه، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه له‌ئێستادا له عێراقن با له نزیكه‌وه چاودێریی هۆشدارییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه بكه‌ن، خۆیان به دوور بگرن له‌وه‌ی له‌شوێنی قه‌ره‌باڵغ بمێننه‌وه و سه‌باره‌ت به ئاسایشیان چاوكراوه بن.