03 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2020
موغڵا – AA
ژێرئاوكه‌وتنی بهمهلێكی لاستیكی له سنووره ئاوییه‌كانی شارۆچكه‌ی فه‌تحییه له پارێزگای موغڵا گیانله‌ده‌ستدانی هه‌شت كه‌سی لێكهوتهوه كه سێیان ژنن.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له مه‌ترسی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی لاستیكی له سنووره ئاوییه‌كانی فه‌تحییه كه ١٥ كۆچبه‌ری نایاسایی له‌نێودابوون، سێ به‌له‌می ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان، تیمێكی ژێرئاوگه‌ڕ و فڕۆكه‌یه‌ك و كۆپته‌رێكی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
له ئاكامی هه‌وڵه‌كانی تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا ته‌رمی هه‌شت كۆچبه‌ری نایاسایی دۆزرانه‌وه كه سێیان ژنن.
هه‌وڵه‌كان له ناوچه‌كه به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی كۆچبه‌ره بێسه‌روشوێنه‌كان.