Serdar Açıl,Tanju Özkaya
24 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی فه‌تۆ له فه‌رمانده‌یی هێزه وشكانییه‌كان، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٥٠ كه‌س ده‌رچوو به‌تۆمه‌تی دروستكردنی په‌یوه‌ندی رێكخراوه‌یی له رێگای تەلەفۆنه جێگیره‌كانه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند کە له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له هێزه وشكانییه‌كانی توركیا، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٥٠ كه‌س ده‌ركردووه به‌تۆمه‌تی دروستكردنی په‌یوه‌ندی رێكخراوه‌یی له رێگای تەلەفۆنه جێگیره‌كانه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكو ئێستا ٢٦ له‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیركراون و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانی دیكه.