Sarmand Hameed
04 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی کرد لە کۆنسولی گشتیی نوێی تورکیا لە هەولێر، مەمەد مەولود یاقوت.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، لە میانی دیدارەکەدا مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە مەمەد مەولود یاقوت کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک کۆنسوڵی گشتیی نوێی تورکیا لە هەولێر و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر خواستی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.