Mustafa Deveci,Sümeyye Dilara Dinçer
05 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند: "كاتێك كه به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر ئاسایشی نیشتمانییمان ده‌بینه‌وه، مۆڵه‌ت وه‌رناگرین ته‌نها هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان ده‌كه‌ین".
ئیبراهیم كاڵن له‌میانی به‌شدارییكردنی له پرۆگرامێكی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیزی، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
كاڵن سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر باكووری هه‌ریه‌ك له سووریا و عێراق له وه‌ڵامی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌قامی ئیستیقلال له ئیستانبوڵ، دوا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له ئاسمان و زه‌وییه‌وه به‌دوای تیرۆریستانه‌وه ده‌بن. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه به‌ڵگه‌ی روونیان له‌به‌رده‌سته كه یه‌په‌گه/په‌یه‌ده له پشت هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئیستانبوڵهوهیه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و كه‌سانه‌شی هاوکاریی ئه‌و تیرۆریسته‌یان كردووه كه بۆمبه‌كه‌ی داناوه، قۆڵبه‌ستكراون.
- "هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵ له‌لایه‌ن په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌وه هه‌ماهه‌نگی بۆ كراوه"
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا باسی له‌وه‌كرد له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه تاكتیكه‌كانی گۆڕیوه و گوتی: "له‌جیاتی كوردانی سووریا یان ئه‌وانی دیكه، به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی خۆیان به جۆرێك له جۆره‌كان، كه‌سانێك له گه‌له جۆراوجۆره‌كان به‌كارده‌هێنن. (ئه‌م هێرشه) به روونی له‌لایه‌ن په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌وه هه‌ماهه‌نگی بۆ كراوه".
ئیبراهیم كاڵن تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه په‌كه‌كه و یه‌په‌گه رێكخراوی تیرۆریستین و هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك یان خاڵێكی سه‌ر به‌م رێكخراوانه له باكوور، خۆرهه‌ڵات، خۆرئاوای سووریا یان له نزیكی سنووره‌كانی توركیا، ئامانجی ره‌وان بۆ ئه‌نقه‌ره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد توركیا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیدا بۆ سه‌ر باكووری سووریا چه‌كدارانی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌ی كردووه‌ته ئامانج و له هێزه‌كانی ئه‌مریكا یان رووسیای نه‌داوه، راشیگه‌یاند:
"(هێزه‌كانی ئه‌مریكا و رووسیا) به دڵنیاییه‌وه پێیان ده‌ڵێین كه دوور بن له‌م چه‌كدارانه. په‌یه‌ده/یه‌په‌گه له شوێنێك ئاڵای ئه‌مریكا و له شوێنێكی دیكه ئاڵای رژێم به‌كارده‌هێنێت بۆ پاراستنی خۆی. ده‌ڵێن 'لێره ئه‌مریكییه‌كان هه‌ن و ناتوانن هێرش بكه‌نه سه‌رمان، هێزه‌كانی رژێمی لێیه و ناتوانن هێرش بكه‌نه سه‌رمان'. له ماوه‌ی نزیكی رابردوودا، ئه‌گه‌رچی زۆر كه‌میش بووبێت، ئه‌مه‌یان له‌گه‌ڵ رووسهكانیشدا ده‌كرد. به بڕوای من ئه‌م دۆخه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه په‌یه‌ده/یه‌په‌گه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بۆ ره‌وایه‌تیدان به بوونی خۆی له باكووری سووریا، به‌كارده‌هێنێت".
کاڵن، ئەو لێدوانانەی واشنتۆنی رەتکردەووە کە باس لەوە دەکەن تورکیا بە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی چەند رۆژی رابردووی بۆسەر باکووری سووریا، ژیانی سەربازە ئەمریکییەکانی خستووەتە مەترسییەوە و رایگەیاند: "بە هاوپەیمانە ئەمریکییەکانمان راگەیاندووە کە نە هاووڵاتییانی مەدەنی و نە سەربازانی ئەمریکا، رووسیا، ئێران یان هەر وڵاتێکی دیکە ناکەینە ئامانج، ئامانجی تایبەتی ئێمە ئەندامانی پەکەکە، پەیەدە/یەپەگەن".
- "کاتێک هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتیمانیمان دروستببێت داوای مۆڵەت ناکەین"
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا دەربارەی ئەوەی "ئایا رووسیا و ئێران، گڵۆپی سەوزیان بۆ ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا هەڵکردووە؟" کاڵن رایگەیاند: "کاتێک هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتیمانیمان دروستببێت، داوای مۆڵەت ناکەین، تەنها لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان هەماهەنگی دەکەین".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەوەشی وەبیرهێنایەوەی کە بەگوێرەی رێککەوتننامەیەکی ساڵی ٢٠١٩ی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن، پێویستبووە، ئەمریکا، ئەندامانی پەیەدە/یەپەگە، ٣٠ کیلۆمەتر لە سنوورەکانی تورکیا، دووربخاتەوە بەڵام کار بەم رێککەوتننامەیە نەکراوە.
- "سوکایەتییە بە کوردەکان ئەگەر بگوترێت پەکەکە،هەدەپە یاخود یەپەگە/پەیەدە، نوێنەرایەتییان دەکەن"
ئیبراهیم کاڵن، ئاماژەی بەوەشدا کە هەدەپە، یەکێکە لە پارتە سیاسییەکانی تورکیا و لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراوە، بەڵام هیچ هەڵوێستێکی روونی دژی پەکەکە نەخستووەتەڕوو، ئەوەش دەزاندرێت کە هەدەپە لەگەڵ چەندین ئەندامی پەکەکە لە پەیوەندی دایە، خوودی هەدەپەش نکوڵی لەمە نەکردووە و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی نیشانەی پرسیار لەسەری، گوتیشی: "سوکایەتییە بە کوردەکان کە بگوترێت پەکەکە،هەدەپە یاخود یەپەگە/پەیەدە، نوێنەرایەتییان دەکەن. پێش هەموو شتێک ئەوە بڵێم کە پەکەکە، نوێنەرایەتی کوردەکان ناکات، وەک چۆن داعش و ئەلقاعیدە نوێنەرایەتی موسوڵمانان ناکەن، ئاواش پەکەکە نوێنەرایەتی کوردەکان ناکات".
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا دەربارەی ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە نێوان سەرکۆمارانی تورکیا و میسر لە ئایندەیەکی نزیکدا، کاڵن رایگەیاند: "هیچ پلانێک نییە لەم بارەیەوە بەڵام تەماشای رەوشی رووداوەکان دەکەین، کۆمەڵێک شت هەن کە پێویستە هەردوولا ئەنجامی بدەن، وا باشە ئەوەش بزانن کە بەجۆرێک لە جۆرەکان پێشوازی لە گفتوگۆ کردن لەسەر ئەم بابەتانە، کراوە. هەندێک جار رەهەندەکان و ئەو بوارانەی جێگای بایەخن، دەگۆڕێن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی هەندێک هەل و ئێوەش سوود لەو هەلانە وەردەگرن".