Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
25 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "هه‌نارده به‌رده‌وامه له دڵخۆشكردنمان. پشتیوان به‌خوا تا كۆتایی ساڵ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێ تۆمارده‌كه‌ین و ده‌یگه‌یه‌نینه 170 ملیار دۆلار".
ئەردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لە سەری ساڵەوە لە یەکەکانی نیشتەجێبووندا، نرخی کارەبا لەسەدا 10 كه‌مده‌كه‌نه‌وه و گوتی: "به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 10 داشكاندن له‌و گازه سروشتییه‌دا ده‌كه‌ین كه له ماڵ و شوێنكاره بچووك و ناوه‌نده‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت" .
گوتیشی :"له گه‌شتوگوزاردا ساڵی 2019 به‌ساڵی (گۆبهكلی ته‌په)ی ئورفا راده‌گه‌یه‌نین".
سه‌باره‌ت به گوته‌كانی ئۆزێلی جه‌هه‌په دژی وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئه‌مانه مافی ئه‌وه‌یان نییه به‌م جۆره هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌ندامێكی كابینه‌كه كه زیاتر له 40 ساڵ له سوپادا خزمه‌تی كردووه و ئێستا وه‌زیری به‌رگرییه".