Sinan Uslu,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
25 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکرایکرد ئەگەر بێت و سەرۆکی پەرلەمان، بینالی یڵدرم ببێتە کاندیدی سەرۆکایەتی شارەوانی ئیستانبوڵ، ئەوا پێویست ناکات دەست لەکاربکێشێتەوە و رایگەیاند: "قۆناغی پەرلەمانتاریی، تا ئەو کاتەی وەک سەرۆکی شارەوانیی هەڵدەبژێردرێت بەردەوام دەبێت. دۆخەکە لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش بەهەمان شێوەیە".
ئەردۆغان لەدوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
ئه‌ردۆغان لە وەڵامی پرسیاری "هاوپەیمانان پێکەوە لە سووریا دەکشێنەوە یان ئەمریکا بە تەنها دەکشێتەوە؟" رایگەیاند: "ئه‌مریكا ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێكرد و رایگه‌یاند، به‌ڵام لێدوانی ماكرۆن له فه‌ڕه‌نسا جیاوازتره. له‌به‌رئه‌وه ئێمه له‌ئێستادا بۆ لێدوانه‌كه‌ی به‌ڕێز تره‌مپ ده‌ڕوانین و به‌وه هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان له‌و قۆناغه به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌رده‌وامی پێ ده‌ده‌ین. له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌دا هاوڕێكانمان سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كه‌ن و به‌پێی پێشهاته‌كانی سه‌ردانه‌كه دواتر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتین كۆده‌بمه‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیاری، "ئایا قۆناغی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، بینالی یڵدرم بۆ خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ئیستانبوڵ یه‌كلایی بووه‌ته‌وه؟" ئه‌ردۆغان گوتی: "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان بۆ خۆ كاندیدكردن له‌كوێوه په‌یدابوو؟ شتێكی له‌و جۆره هه‌یه؟ باش وانهكهتان نه‌خوێندووه. پێویست به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه ناكات. قۆناغی پەرلەمانتاریی، تا ئەو کاتەی وەک سەرۆکی شارەوانیی هەڵدەبژێردرێت بەردەوام دەبێت. دۆخەکە لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش بەهەمان شێوەیە".
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر یڵدرم خۆی كاندید بكات و هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌وكاته پێویست به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه ده‌كات و گوتی: "پێش ئه‌وه پێویست به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه ناكات. په‌رله‌مانیش وه‌ك چۆن ئێستا له لایه‌ن جێگر و یاریدهدهرهكانهوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌و جۆره بڕێوهدهبرێت".
ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی پرسیاری، "راگه‌یه‌یاندنی كاندیدبوونهكه له 2018دا ده‌بێت؟" گوتی: "نزیكه، ره‌نگه 29ی كانوونی یه‌كه‌م بێت. با ئه‌م مژده‌یه به ئێوه بده‌م".