İbrahim Yaldız
02 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2022
مووش - AA
لە پارێزگای مووش کە زستان بە سەختی بەڕێوەدەچێت، تیمەکانی فەرمانگەی تایبەتی پارێزگا، بە چڕی کار دەکەن بۆ کردنەوەی رێگای گوندەکان کە بە بەفر داخراون و لە هەندێ شوێندا گەیشتووەتە هەشت مەتر.
تیمەکانی راماڵینی بەفر لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاریەکانی رێگاوبان و گواستنەوە لە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگا، لە رێگای گوندی گرووپی ئوچئێڤلەر لە رێگەی حەوت ئامێر و ١٠ کارمەندەوە سەرقاڵی راماڵینی بەفری ناوچەکەن.
تیمەکان لە هەوڵی کردنەوەی رێگای گوندەکاندان کە لە هەندێ شوێندا ئاستی بەفر باریو هەشت مەترە.
پارێزگار ئیلکەر گوندوزۆز لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد کە ئەمساڵ بەفرێکی زۆر لە شارەکە باریوە.
گوندوزۆز باسی لەوە کرد کە سەرەڕای ئەوەی وەرزی بەهارە کارەکانی راماڵینی بەفر بەردەوامە و، رایگەیاند: "تیمەکانی فەرمانگەی تایبەتی پارێزگا لە ناوچە بەرزەکان کە ئاستی بەفر گەیشتووەتە ٧-٨ مەتر، تەنانەت ٩-١٠ مەتر سەرقاڵی راماڵینی بەفرن، سوپاسی هەموو تیمەکانمان دەکەین، هەوڵێکی زۆر دەدەین بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان، رۆژانە ٢٤ کاتژمێر کاردەکەین بۆ ئەوەی رێگاکان بکەینەوە''.
