Mücahit Türetken,Zeynep Rakipoğlu
01 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2022
ئیستانبوڵ - AA
ھاووڵاتییان بە لێشاو روویان کردە مزگەوتی گەورەی ئایاسۆفیا-ی پیرۆز کە دوای تێپەڕبوونی ٨٨ ساڵ یەکەم نوێژی تەراویحی تێدا ئەنجامدرا.
مزگەوتەکە کە بە "سیمبولی فەتح" وەسفدەکرێت و دوای ٨٦ ساڵ سەرلەنوێ دەرگاکانی بۆ پەرستش کراویەوە، بەھۆی پەتای کۆرۆناوە دوای دوو ساڵی نوێژی تەراویحی تێدا ئەنجامدرا.
ھاووڵاتیان، بۆ بەشداریکردن لە یەکەم نوێژی تەراویح لەگەڵ بانگی ئێوارە روویان کردە مزگەوتەکە و پێش ٣٠ خولەک لە بانگی خەوتنان مزگەوتەکە بە تەواوەتی پڕ بوو.
دوای ئەوەی کارمەندەکانی مزگەوتەکە ناچاربوون دەرگاکان دابخەن ھاووڵاتیان روویانکردە حەوشەی مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد و لەوێ نوێژیان کرد.
ھەریەک لە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، مستەفا شەنتۆپ، پارێزگاری ئیستانبوڵ، عەلی یەرلیکایا و سەرۆکی رێکخستنەکانی ئاک پارتی لە ئیستانبوڵ، عوسمان نوری کاباکتەپە پێش نوێژی خەوتنان گەیشتنە مزگەوتەکە.
سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا، عەلی ئێرباش دوای ٨٨ ساڵ پێشنوێژی نوێژی تەراویحی لە مزگەوتی گەورەی ئایاسۆفیا-ی پیرۆز کرد.