Kübra Ağaçyetiştiren
17 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ و خواکورک، ١٣ تیرۆریست لەچالاکی خران.
لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: "سوپای تورکیای قارەمانمان بە دروشمی ''بگەڕێ-بیدۆزەرەوە- لەناوی بەرە" بەردەوامە لە وەشاندنی گورزی پۆڵایین لە تیرۆریستان".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە ١٣ تیرۆریستی پەکەکە کە لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ و خواکورک بەدیکران لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لەچالاکی خران. هەتا مانەوەی تیرۆریستان لە ناوچەکە پێداگرانە ئۆپەراسیۆنەکانمان درێژەیان دەبێت".