İsmet Karakaş
17 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگری نیشتمانی تورکیا (میت)، بەناو "بەرپرسی بواری ئایدۆلۆجی" سووریای ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە، عەلی سوباشی کە ناوە نهێنییەکەی ئیدریس سەرهاتە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکووری سووریا لەچالاکی خست.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، سوباشی کە ناوی لە لیستی داواکراوانی تیرۆردایە و لە سەردەمی دروستبوونی ڕێکخراوەکەدا پەیوەندی پێوەکردووە، پەیوەندی نزیکی هەبووە لەگەڵ بەناو بەرپرسانی باڵای ڕێکخراوەکە لە عێراق و سووریا و ئەرکی گەیاندنی ئایدۆلۆجی ڕێکخراوی جوداخواز بووە بە کادرانی.
سوباشی کە کاری گێڕانەوەی ئەو کەسانەشی کردووە بۆ ناو ڕێکخراوەکە کە هەوڵیانداوە هەڵبێن، دوای ئەوەی شوێنەکەی لەلایەن میتەوە دۆزرایەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی خاڵدا لە باکووری سووریا لەچالاکی خرا.